١٢ ئایار ٢٠٢٥ - ٢٣:٣٧
Source: Mehrnews
پزشکیان: ئێران لە دانوستاندا جیدیە و بەدوای ڕێککەوتنە

سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆبوونەوەی کابینەی دەوڵەت وتی: ئێمە لە دانوستاندا جیدین و بەدوای ڕێککەوتنین بەڵام وەلانانی دامەزراوە ئەتۆمیەکانی ئێران قبووڵ کراو نییە.

 سەرۆک کۆماری ئێران، مەسعوود پزشکیان لە کۆبوونەوەی کابینەی دەوڵەت لەسەر ورەی دەوڵەت بۆ پارێزەری لە دەستکەوتە ئاشتیخوازانە ئەتۆمییەکانی وڵات جەختی کرد و وتی: ئێمە دەتوانین ئەو دڵنیاییە بدەین کە کۆماری ئیسلامی ئێران هیچکات بەدوای چەکی ئەتۆمیەوە نەبووە، نییە و ناشبێت.

ناوبراو بە جەخت لەسەر ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی ئێران بەدوای بۆمبی ئەتۆمیەوە نییە، وتی: بە پێی فتوای ڕێبەر، هەر هەوڵێک بۆ چێ کردنی چەکی ئەتۆمی حەرامە.

سەرۆک کۆمار زیادی کرد: پرسی وەلانانی سەرجەم دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بۆ ئێمە قبووڵ کراو نییە. چەکی ئەتۆمی و دەستکەوتی لێزانانی وڵات لە بواری وزەی ئەتۆمی لە بەشە جیاوازەکان لەوانە دەرمان، کشتوکاڵ، ژینگە و پیشە کارایی هەیە و ئێمە بە گوڕەوە ئەو چالاکیانە شوێنگیری دەکەین.

پزشکیان هەروەها لە سەر سیاسەتی بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی لە هاوکارییە ئاشتیخوازانەکان لە جیهان جەختی کرد و وتی: ئێمە لە دانوستاندا جیدین و بەدوای ڕێککەوتنین. ئێمە وڵاتێکن کە بەدوای ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکەین و پێمان وایە کە وڵاتانی ناوچەکە ئەبێ لە ئاشتی و خۆشبژێویدا ژیان بکەن. ئیسرائیل تەنیا بەدوای دروست کردنی نائەمنی و نائارامییە.

342/

Your Comment

You are replying to: .
captcha